بۆ ئەوەی دەستگیركراوانی بادینان ئازادنەكرێن تۆمەتێكی دیكەشیان ئاراستەكرا

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ نزیكبوونەوە لەكۆتایی هاتن بەوادەی یاسایی دەستگیركردنیان، بەڵام بۆ ئەوەی ئازاد نەكرێن لەلایەن داواكاری گشتی چاكسازی گەورانی ھەولێر كەیسێكی دیكەیان بۆدروستكراوە و تۆمەتێكی دیكەیان ئاراستەكراوە گوایە لە بری یەكتری پەنجە مۆریان بەكار هێناوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی یاسایی ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان لەزیندان بەرەوكۆتایی دەچێت، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن داواكاری گشتی چاكسازی گەورانی ھەولێر تۆمەتێكی دیكەی سزایی خراوەتە پاڵ ھەریەك لە ڕۆژنامەنوسان (شێروان شێروانی و ئەیاز كەرەم و هەریوان عیسا) بۆ ئەومەبەستەش و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لە دروستكردنی ئەوكەیسە نوییە بۆئەو دەستگیركراوانەی بادینان بۆ ئەوەیە كە ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانە دوابخرێت یاخود هەرئازاد نەكرێن، هاوكات ئەوتۆمەتەش بۆیان دروستكراوە ئەوەیە كە گوایە ئەو رۆژنامەنوسانە لە جیاتی(شڤان سەعید و گوهدار زێباری) پەنجە مۆریان كردوە لەوكاتەی ئەوان لە زیندانی تاكەكەسی بوون، بۆ گواستنەوەیان بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی و ئازادكردنی مەرجدار.
وتەکانی ئەو پارێزەرەی دەستگیرکراوانی بادینان لەکاتێکدایە کە دوێنێ ڕووگەش جەباری هاوسەری شێوان شێروانی ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: ئەگەر ئازادكردنی مەرجدار بۆ زیندانیانی بادینان حساب بكرێت ئەوا شێروان شیروانی لە 27ی ئەم مانگە دەبێت ئازاد بكرێت، بەڵاكم ئەگەر ئازادكردنی مەرجداریان بۆ حساب نەكرێت ئەوا لە مانگی هەشتی ساڵی 2023 كۆتایی بە سزاكەی دێت و ئازاد دەكرێت، بەڵام ئەم تۆمەتانەی بۆیان دروستدەكرێت بۆ ئەوەیە كە لەو وادەیە ئازاد نەكرێن و بەردەوام لە زینداندا بمێننەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









