“ئەم كابینەیەی حكومەت ناعەدالەتی دەكات لەدابەشكردنی داهات و جێبەجێكردنی پرۆژەی پارێزگاكان”

عوسمان سێدهرى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەم كابینەیەی حكومەت ناعەدالەتی دەكات لەدابەشكردنی داهات و جێبەجێكردنی پرۆژەی پارێزگاكان لەكاتێكدا داهاتی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتی، بەڵام ئەوداهاتە خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین وەك پێویست سودیان لێنەبینیوە بەراورد بە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك.
عوسمان سێدەری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای پێكهێنانی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم وامان چاوەڕواندەكرد كە جیاواز لە كابینەكانی دیكەو بەیەك چاو سەیری هەموو شاروشارۆچكەكانی هەرێم بكات و بەیەكسانی پرۆژەكان جێبەجێبكات، بەڵام بەداخەوە كەوا دەرنەچوو، بەجۆرێك ئەم كابینەیە زیاتر ڕەنگدانەوەی حزبی بەسەرەوە زاڵە و بەخواستی حزبی كاردەكات ئەوەش سیاسەتێكی هەڵەیە لە حوكمڕانیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاووڵاتیان بە ئاشكرا هەست بەو نادادییە دەكەن كە حكومەتی هەرێم دژ بە سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین گرتوویەتییە بەر، ئێشمە لەپەرلەمانی كوردستان بەتایبەت فراكسیۆنی یەكێتی چەندینجار لەسەر ئەو نادادییەی لەدابەشكردنی داهات و جێبەجێكردنی پرۆژەی پارێزگاكان هەیە، قسەمان كردوەو پرۆژەمان پێشكەشكردوە، بەڵام بێوەڵام ماوینەتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانم داهاتی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتی، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین وەك پێویست سودیان لەو داهاتە نەبینیوە و داهات و پرۆژەكان بەیەكسانی بەسەر پارێزگاكاندا دابەشناكرێن و جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان پارێزگاكاندا ئەمەش وایكردوە كە هاووڵاتیان متمانەیان بەم كابینەیە نەمێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









