زانیاری نوێ لەبارەی شەپۆلی بارانی ئەم هەفتەیەوە ئاشکرا دەکرێت

0
376

SNN

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: “لە ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە باشووری ئەوروپاوە بۆسەر دەریای ناوەراست و بەلاوازی بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا دەبێت”.

دەشڵێت، “لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان و تایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەندێک کات بارانێکی مامناوەند دەبارێت.”

ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە “تا ڕۆژی پێنجشەممە (15ی کانوونی یەکەمی 2022) کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بە لاوازی لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 تا 3 پلە نزمتردەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند چالاک دەبێت لەنێوان 10 تا 20کم/س.”

ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچەکان لەماوەی ئەم شەپۆلەدا لە کەمترین ڕێژەوە 2ملم تا زۆرترین ڕێژە 20ملم دەبێت، چاوەروان دەکرێت کە شوێن تا شوێن جیاوازی زۆر دەبێت لە رێژەی دابارینەکان، ئاراس جەبار وا دەڵێت.

باسی لەوەشکردووە کە لە 16ی مانگەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر ئەگەرەکانی بارانبارین نامێنن و کەش بە سەقامگیری دەمێنێتەوە پلەکانی گەرما بە ڕاورد بە ماوەکانی ئێستا بەرزبوونەوەیەکی زیاتری بەسەردا دێت کە ئەمەش بەھۆی جێگیربوونەوەی کاریگەری ئەو سیستەمە بەرزە پاڵەپەستۆیانەیە کە ئەم مانگە لەسەر کەشی ناوچەکانمان و بەگشتی رۆژھەڵاتی ناوەراستدا باڵادەستە و زیاتر کەشێکی وشکی رەخساندووە و بە پێچەوانەشەوە لە وڵاتانی باکوور و رۆژئاوای ئەوروپا شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانبارین بەردەوامی دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this