“داهاتی خاڵە سنوورییە نافەرمییەكانی هەولێر و دهۆك ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی پەرلەمانتارێكی كوردستان سەرەڕای ئەوەی چەندین خاڵی سنووری نافەرمی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و سوریا بوونیان هەیە و مانگانە بەدەیان ملیۆن دۆلار داهاتیان لێوە بەدەست دێت، بەڵام هیچ بڕێك لەو داهاتە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و پەرلەمانتارانیش ئاگاداری وردەكاری ئەو داهاتانە نین.
شەمۆل ئاشتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكانی ئیراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ناڕوونە، لەهەمان كاتیشدا چەندین خاڵی سنووری نافەرمی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و سوریا بوونیان هەیە و دەكەونە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك، بەڵام داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانە نادیارە و هیچی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش ئەو ڕاستییە دەزانن كە مانگانە بەدەیان ملیۆن دۆلار داهات لەو خاڵە سنوورییانە بەتایبەت لەنێوان سوریا و هەرێمی كوردستان دەستدەكەوێت بەڵام خۆی بێدەنگكردووە لە گەڕانەوەی ئەو داهاتە و تەنانەت ڕێگریش لە پەرلەمانتاران دەكرێت بەدواداچوون بۆ داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانە بكریت چونكە پییان وایە ئەوە موڵكی شەخسی و تایبەتی چەند كەسێكی ناو بنەماڵەیەكە لەناو حزبدا.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم ماوەی چەند مانگێكە فشاری دارایی بۆ سەر ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دروستكردووە و لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش جیاوازییەكی زۆر دەكات، ئەوەش نیگەرانی تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم لێكەوتووەتەوە و دەیانەوێت كۆتایی بەو نادادییە بهێنن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









