نوێترین زانیاری لەبارەی پێكهێنانی لیژنەكانی كاراكردنی مادەی 140

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بە هەوڵەكانی تیمی یەكێتی لە بەغدا تواندرا لیژنەیەك بۆ كاركردن بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بدرێت، نوێنەرێكی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە كاروبارەكانی تایبەت بە پێكهێنانی لیژنەكانی تایبەت بە كاراكردنەوەی مادەی 140 بەردەوامیان هەیە و بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخاندەكرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر تیمی یەكێتی و پەرلەمانتارەكانی دیكەمان بەڵێنمان بەهاووڵاتیانی شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكە دابوو كە بەجدی كار دەكەین بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق، لە ئێستادا كارەكانمان بەردەوامی هەیە و لیژنەكان پێكهێندراون و سەرەتا كار بۆ گیرانەوەی ئەو زەویانە دەكەن كە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە تا ئێستاش بە شێك لە عەرەبە شۆڤێنییەكان پێیان وایە كە مادەی 140 مادەیەكی بەسەرچووە و نابێت جێبەجێبكرێت، بەڵام هەر دوێنێ وەك نوێنەرانی ناوچەكانی مادەی 140 بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزیری داد سەردانی ئەو ناوچانەمان كردووە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بەكردەوە هاووڵاتیانی سنوورەكە دەبینن چ كارێكیان بۆ دەكەن بۆ ئەوەی زەوی و زاری داگیركراویان بۆ بەگەڕێتەوە.
ئەو نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەكی 10 كەسی پێكهاتووە بۆ خێرا بەگەڕخستنەوەی جێبەجێكردنی مادەی 140 و لە بودجەی گشتی عێراقیش بودجەی تایبەتی بۆ تەرخاندەكرێت و لەلایەن ئەو لیژنەیەوە داوای بڕی پارەی پێویست دەكرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو كەسانە بكرێتەوە شمولی قەرەبووكردنەوە دەكەن لەو سنورە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









