پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرا

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتایی هاتووه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه، ده‌شڵێت: “قه‌باره‌كه‌ى 130 بۆ 140 ترلیۆن دینار ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى كانونى یه‌كه‌م، موعین كازمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “سه‌رجه‌م كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایی كۆتای هاتووه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌باره‌وه بكرێت”.
له‌باره‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “قه‌باره‌ی دارایی پرۆژه‌یاساكه له‌نێوان 130 بۆ 140 ترلیۆن دیناردا ده‌بێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا پشووى په‌رله‌مان كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه؟ موعین كازمى وتیشى: “نه‌خێر، پشووى په‌رله‌مان هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت، چونكه كات هه‌یه و تاوتوێكردنیشى له په‌رله‌مان مانگێك بۆ دوو مانگ ده‌خایه‌نێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌دات، “له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا مووچه‌ى 4 ملیۆن مووچه‌خۆر و تۆڕه‌كانى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌سته‌به‌ر كراوه. هاوكات، 70٪ى پاره‌كان بۆ بودجه‌ى به‌كاربردن و 30٪ى بۆ بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “جگه له داهاتى عێراق خۆى له ئێستادا سندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى 3 ملیار دۆلارى تێدایه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بڕیاره وڵاتى چین 10 ملیار دۆلار بداته عێراق به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى له پرۆژه‌ى تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








