وه‌زیرى دادى عێراق پرۆژه‌یه‌كى بۆ نه‌هێشتنى رۆتین و گه‌نده‌ڵى راگه‌یاند

خالید شوانى، وه‌زیرى دادى عێراق | فۆتۆ: Maluma
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى كانونى یه‌كه‌م، وه‌زیرى دادى عێراق پرۆژه‌یه‌كى بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى رۆتین و گه‌نده‌ڵى له وه‌زاره‌ته‌كه‌ى راگه‌یاند كه تێیدا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانى وردبینى به ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن.
خالید شوانى، وه‌زیرى دادى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هه‌نگاوه‌كانى به ئه‌لیكترۆنیكردنى مامه‌ڵه‌كانى وردبینى له وه‌زاره‌تى داد ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كى گه‌وره ده‌بێت بۆ رایكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان”.
وه‌زیرى دادى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ده‌بێته هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، رۆتین و ساخته‌كارى له ده‌زگاكاندا، هه‌روه‌ها رێگایه‌كى باشه بۆ پاراستنى موڵك و ماڵى هاووڵاتییان”.
به وته‌ى خالید شوانى، “وه‌زاره‌تى داد به ته‌واوه‌تى سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه و پاڵپشتیكردنى، چونكه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه گه‌نده‌ڵى له‌نێو دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانى عێراق كه‌مبكرێته‌وه”.
ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌كه‌مین پرۆژه‌ى خالید شوانى، وه‌زیرى دادى عێراق داده‌نرێت له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆسته‌كه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









