ئەنجومەنی عەرەبی كەركوك دژی جێبەجێكردنی مادەی 140ەو پەرلەمانتارانی یەكێتیش دژیان دەوەستنەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
نوێنەرێی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك بەردەوامن لە چەواشەكارییەكانیان بەرامبەر بە كوردانی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكەی كوردستان، هاوكات هەموو هەوڵێكیان خستووەتەگەڕ بۆئەوەی مادەی 140ی دەستوور جێبەجێنەكرێت، بەڵام ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕێگەیان پێنادەین درێژە بە چەواشەكارییەكانیان بدەن.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك لە دژی ماددەی 140ی دەستور كاردەكەن و ڕێگری دەكەن لە جێبەجێكردنی ئەو مادە دەستوورییە، كە لە ئێستا بەهەوڵەكانی یەكێتی كار بۆ جێبەجێكردنی دەكرێت، بەتایبەت دوای سەردانەكەمان بۆ ناوچەی داقوق و بەدوادچوون لەسەر ئەو ڕووداوی هێرشكردنە سەر جوتیارە كوردەكان، ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك بەیاننامەیەكی پڕ لە چەواشەكاریی بڵاوكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر جۆرە هەوڵێك بۆ جێبەجێنەكردنی ماددەی 140 كە ماددەیەكی دەستوورییە، هەوڵێكی نا یاسایی و نادەستوورییە، هاوكات جەختدەكەینەوە لەسەر هەڵوەشانەوەی سەرجەم گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق كە سەرچاوەی كێشەو ناكۆكییەكانن لەو ناوچەیە، هاوكات قەرەبووی عەرەبە هاوردەكان بكرێتەوە لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان
ئەو نوێنەرەی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم بەڵگەكان بەردەستن كە زەویی لە جوتیارانی كورد زەوتكراوەو دراوە بە عەرەبی هاوردە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو، ئەمەش گۆڕینی دیمۆگرافییەو پێویستە سەرجەم بڕیارەكانی ڕژێمی پێشوو هەڵبوەشێنرێنەوە چونكە ئێمە سازش لەم پرسە ناكەین لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەمیشە پێكەوەژیان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی نێوان پێكهاتەكانمان بەلاوە زۆر گرنگ بووەو بەردەوام بەو ئاڕاستەیە كارمان كردووەو بەردەوامیش دەبین.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









