حکومەتی هەرێم دەيەوێت نرخی نەوت لە 103 هەزارەوە بکات بە 160 هەزار

0
435

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیار بوو لە دوو مانگی ڕابردوودا كۆتایی بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بێت لە ناوچە شئاخاوییەكان و دواتر لە سەنتەری شارەكان دەستبكرێت بە دابەشكردنی نەوت، بەڵام ئەو بڕە نەوتەی بۆ ناوچە شاخاوییەكان تەرخانكرابوو هێشتا هەمووی نەگەیشتووەت كۆگاكان و هیچ بڕیارێكیش نییە لە سەنتەری شارەكان دەستبكرێت بەدابەشكردنی نەوت، هاوكات ئەگەری زۆریش هەیە نرخی پێدانی بەرمیلێك نەوت لە 103 هەزار وەە بۆ 160 هەزار بەرز بكرێتەوە.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیاربوو بۆناوچە شاخاوییەكان بڕی 19 ملیۆن ليتر نەوت دابینبكرێت، بەڵام تا ئێستا تەنها 12 ملیۆن لیتر دابینكراوە هێشتا دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی نەهاتووە بۆيە دیار نییە كەی لە ناو سەنتەری شارەكان دەستدەكرێت بەدابەشكردنی نەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی نەوت وەربگرن پێویستمان بە بڕی 110 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە نەوتە دابیننەكراوە و ئێمەش نوسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی بەزوترین كات دەست بەدابەشكردنی نەوت بكەن لە سلێمانی بەڵام بە بیانووی ئەوەی بڕی نەوتی سپیان لەبەردەست نییە نازانن كەی دەستدەكەن بە دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكان.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هیچ بڕە نەوتێك لە كۆگانی نەوت بوونی نییە ئەوەی هەبوو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەرجەمی ڕەوانەی سنووری قەزای پێنجوێن و ناحیەكانی ناڵپارێز و گەرمك كراوە و چاوەڕێی ناردنی نەوتی سپی دەكەین لەلایەن وەزارەتی سامانەی سروشتییەكانەوە و هێشتا بەشێكی زۆری ناوچە شاخاوییەكان ماون نەوتی سپی وەربگرن.

SNN ئەوەشی زانیوە كە حكومەتی هەرێم هەوڵیداوە نەوتی سپی لە عێراقەوە هاوردە بكات، بەڵام حكومەتی عێراق بە بەرپرسانی هەرێمیان وتووە كە نرخی بەرمیلێك نەوت بە نرخی بازرگانی و بە 150 هەزار دینار دەدەن بە هەرێم، هاوكات تا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان نرخەكەی بۆ 160 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە بۆیە ئەگەری زۆرە حكومەتی هەرێم ڕازی ببێت بە هاوردەكردنی نەوت و دابەشكردنی بەو نرخە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this