“ئەو شاندەی ئێستا لە بەغدان، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم ناكەن بەڵكوو نوێنەری هەولێرن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە ڕۆیشتوونەتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی گرفتەكانی نێوان هەرێم بەغدا و پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی، بەڵام ئەو شاندە هیچ نوێنەرێكی یەكێتی تێدانییە و بەرپرسێكی یەكێتیش جەخت دەكاتەوە كە ئەو شاندە تەنها نوێنەرایەتی هەولێر دەكەن و ناتوانن هیچ دەستكەوتێكی گرنگ بۆ كورد بەدەستبهێنن.
غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شاندەی ئێستا لە بەغدایە جارێكی تر هیچ دەستكەوتێكی نابێت، چونكە نوێنەرایەتی هەموو حكومەتی هەرێم ناكەن و بەتەنها نوێنەرایەتی هەولێر دەكەن بۆیە ناتوانن هیچ ڕێككەوتنێكی كۆتایی بكەن كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێم بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندەی هەرێم ئێستا بەبێ بەشداری نوێنەری یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەبەغدان تا ئەمڕۆش نەیانتوانیوە هیچ پرسێكی هەڵپەسێردراوی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق یەكلایی بكەنەوە و تەنها گفتوگۆ كراوە، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت كێشەكانی خۆی لە چوارچێوەی هەرێم چارەسەر بكات، چۆن دەتوانێت كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بكات و جارێكی دیكەش شاندەكە بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە هەولێر.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نشتیمانی كوردستان ناتوانێت بەم شێوازەی ئێستا درێژە بە بەشداری لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بكات، بەڵكوو دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ گرفتەكانی نێوان هەردوولاچارەسەر بكرێن و كێشە هەڵپەسێردراوەكان یەكلایی بكرێنەوە.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بۆجاری دوووەم شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە بەبێ بەشداری نوێنەری یەكێتی سەردانی بەغدای كردووە، بۆ گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا سەبارەت بە دۆسێ هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، بەڵام تا ئێستا هیچ دۆسیەیەكیان یەكلای نەكردووەتەوە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و دەوروبەری راگەیەندرا
ئایار 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









