“بە توندی ئەو راگەیەندراوەی بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە رەتدەکەینەوە”

SNN
تیمی وەزاری یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا وێڕای بە توندی رەتکردنەوەی راگەیەندراوێک کە ناوی حکومەتی هەرێمەوە لە بارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە لە بەغدا، بڵاوکراوەتەوە ، جەخت لە رۆڵی ئەندامانی تیمەکە کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ” کارێکی ناڕەوایە بکرێتە دەستکەوتی تاکە کەس”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بریاریدا لەسەر خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای برگەی ٢٣/ج لە رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە زۆربەی لایەنە سیاسیەکان ئیمزایان لەسەر کرد و بە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەتییەک بەناوی ئیدارەی دەوڵەت و رێککەوتنەکە بووە کارنامەی کابینەی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی و متمانەی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا و لە ئێستادا بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەناویاندا پرسی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
هەر دەستکەوتێک بۆ گەلەکەمان بێت، جێی شانازیی و پێزانینی زۆرە لەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدی هەرکەس ولایەنێک بەئەنجامی گەیاندبێت، و تیمە وەزارییەکەی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، هەمیشە داکۆکیکردن لە مافی هاوڵاتیان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی زانیوە، بۆیە بە گەرمی پێشوازی لە بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین.
هەر بۆیە تیمی یەکێتی لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە پێویستی زانی هەندێک زانیاری دروست بڵاو بکاتەوە:
یەکەم:
شاندی دانووستانی حکومەتی هەرێم کە ئێستا لەبەغدادە، بە بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهاتووە، وگەڕی یەکەمی دانووستانەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە بە سەرۆکایەتی دکتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانان وئەندامیەتی دکتۆر ئامانج رەحیمی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانە کە هەردووکیان لە تیمی یەکێتییە لەگەڵ بەڕێزەکانی تری وەفدەکە.
دووەم:
ئەم ٤٠٠ ملیارە لەسەر بنەمای رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە کە حکومەتی عێراقییان پێک هێنا بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی، بۆ وەبیرهێنانەوەش هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە چەند ڕۆژی رابردوو لەماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کۆبوونەوە.
سێیەم:
دیاری کردنی بڕی ٤٠٠ ملیارەکەش بۆ مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٢، لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢١ بووە کە ئەوکات شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ حکومەت و پەرلەمانی عێراق رێککەوتن و لە یاسای بودجەی ئەو ساڵە جێگیر کرا و ئێستاش لەسەر ئەو بنەمایە ئەو پارەیە دیاری کرا لە رێککەوتنی لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت و دواتر حکومەتی عێراقی خستییە بواری جێبەجێ کردنەوە وەک هەموو بڕگەکانیتری رێککەوتنەکە.
لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەینەوە کە؛ مایەی دڵخۆشی ئێمە و دەستخۆشییەکی زۆرە بۆ حکومەتی فیدراڵ و هەموو ئەو کەسانەی بەشدار بوون لە دەرچواندنی ئەم بڕیارە راست و درووستە، بەڵام کارێکی ناڕەوایە بکرێتە دەستکەوتی تاکە کەس و لەم بابەتانەش وەک هەمیشە تاکڕەوەی بچەسپێندرێت بە پەراوێزخستنی راستییەکان.
ئێمە بەتوندی راگەیەندراوەکە کە بە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە دەربارەی ٤٠٠ ملیار دینارەکە رەت دەکەینەوە، چونکە ئەوەی باس کراوە لەو راگەیەندراوە بێڕێزیە بەرامبەر تیمەکەمان. ئێمە وەک بەشێکی سەرەکی ئەم حکومەتە رایدەگەیێنین کە؛ بە هیچ شێوەیەک ئەوە راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو دووبارە تەعبیرکردنە لە ڕای یەک حزبی ناو حکومەت. هەر ئەو جۆرە تاکڕەویەشە کە ئێمەی نیگەران کردووە و وای لێ کردووین هەڵوێستمان هەبێت.
تیمی وەزاری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









