“ناردنی 400 ملیار دینارەكەی هەرێم داواكاری یەكێتی و ئەنجامی سەردانی شاندەكانی یەكێتی بووە بۆ بەغدا”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بەناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12 و ئەمساڵ، ئەندامێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە ناردنی ئەو پارەیە لە ئەنجامی سەردانی شەو ڕۆژی شاندێك نەبووە، بەڵكوو لە ئەنجامی ئەو سەردان و داواکارییە بەردەوامانەی سەرۆكی یەكێتی بووە كە بە بەرپرسانی عێراقی گەیاندووە.
كوردۆ عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دەربڕینی ڕەزامەندی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەردوو مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ كە دەكاتە 400 ملیار دینار، لە ئەنجامی ئەو ڕێككەوتنە بووە كە شاندی یەكێتی هەر لە سەرەتای پێكهێنانی ئەم كابینەیەی حكومەت لەگەڵ دەوڵەتی یاسا و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراق لەسەری ڕێككەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناردنی ئەو بڕە پارەیە پەیوەندی بە سەردانی شەو و ڕۆژی شاندێك نییە بەڵكوو لەسەر بنەمای پابەند بوونی حكومەتی عێراقییە لەسەر ناوەڕۆكی ئەو ڕێككەوتنەی كە هاوپەیمانی ئیدارەی دەولە لەسەری ڕێككەوتوون و یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لەو هاوپەیمانییەدا.
ئەو ئەندامەی ئەنوجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، گەشبینین بەوەی كە لە ساڵی داهاتووشدا حكومەتی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بەو مەرجەی حكومەتی هەرێمیش پابەند بێت بەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەردولایاندا دەكرێت، بۆیە ناردنی ئەم بڕە پارەیە لەم كاتەدا نیشانەی نیەت پاكی حكومەتی عێراق دەردەخات بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەداهاتوودا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









