ئاسایشى هه‌ولێر رێگه‌ى نه‌دا میدیا رووماڵى ئازادكردنى چالاكوانانى بادینان بكات

چالاكوانانى سزادراوى شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN/ عەلی حەمەسەعید
یه‌كێك له تيمى پارێزه‌رانى چالاكوانانى سزادراوى بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشى هه‌ولێر وتیان: نامانه‌وێت له‌به‌رده‌م بیناى ئاسایش قه‌ره‌باڵغى دروستبێت، بۆیه چالاكوانى بادینان دوور له چاوى میدیا ئازادكران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى كانونى یه‌كه‌م، پێنج چالاكوانى سزادراوى بادینان به‌ناوه‌كانى یوسف شەریف، مەحمود ناجی، كۆڤان تارق، نێچیروان بەدیع و ئەمجەد رازى، پاش تێپه‌ڕینى دوو رۆژ به‌سه‌ر ته‌واوبوونى واده‌ى سزاكه‌یاندا ئازادكران.
له‌و باره‌یه‌وه شۆڕش محه‌مه‌د، یه‌كێك له پارێزه‌رانى چالاكوانانى بادینان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، “له دوێنوه سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كانى ئازادبوونى چالاكوانانى شیلادزێ ته‌وابوون، به‌ڵام ئاسایشى هه‌ولێر رێگه‌ى نه‌دا ئازاد بكرێن به‌بێ هیچ هۆكارێك”.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده دوو رۆژ تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ ئازادكران”.
ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دوێنێ رۆژنامه‌نووسان و خێزانى ئه‌و چالاكوانانه تاوه‌كو ئێواره له‌به‌رده‌م ئاسایشى هه‌ولێر چاوه‌ڕێى ئازادبوونیان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئازاد نه‌كران، ئه‌مڕۆ ئاسایشى هه‌ولێر به‌بیانووى دروستنه‌بوونى قه‌ره‌باڵغى به بێ ده‌نگى ئازادى كردن به‌بێ هیچ مه‌راسیمێك”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ پێش ئازادكردنى ئه‌و چالاكوانانه به‌شدار حه‌سه‌ن، پارێزه‌رى چالاكوانانى بادینان به SNNى راگه‌یاندبوو، “ئاسایشى هه‌ولێر به گونده‌یی ئاماده نییه چالاكوانانى بادینان ئازاد بكات و كێشه‌یان بۆ دروستده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئازاد نه‌كرێن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌موو شتێك له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه بۆ راى گشتى ئاشكرا ده‌كه‌ین
ده‌ستگیر كردنى ئه‌و چالاكوانانه له‌كاتێكدایه له ته‌مه‌نى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا 182 چالاكوان و رۆژنامه‌نووسى بادینان سزادراون به بیانووى جۆراوجۆر و تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 8 رۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كانى هه‌رێمدا ماون كه به‌پێى یاساى تێكدانى ئاسایشى ناوخۆ ده‌ستگیر كراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









