شاندی هەولێر كاتێك هەواڵی ناردنی 200 ملیارەكەیان بیستووە توشی شۆك بوون

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای سێ ڕۆژ لەمانەوەی شاندێك كە بە ناوی حكومەتی هەرێمەوە سەردانی بەغدایان كردبوو گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو شاندە جگە لەوەی كۆبوونەوەی ئاساییان لەگەڵ چەند وەزیر و بەرپرسێكی حكومی ئەنجامداوە، نەیانتوانیوە هیچ دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراوی نێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی بكەنەوە،كاتێكیش هەواڵی ناردنی 200 ملیارەكەیان بیستووە ئەوەندە بێئاگا بوون لەو بابەتە توشی شۆك بوون.
بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەنجامی سەردانی ئەوشاندەی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە ڕۆشتبوونە بەغدا SNN پەیوەندی كرد بە ( فارس عیسا) سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، بەڵام ناو براو ئامادەنەبوو وردەكاری ناوەڕۆكی كۆبوونەوە ئەنجامی سەردانی شاندەكەو ئەو بابەتانەی یەكلاییان كردووەتەوە بخاتەڕوو.
لە بەودواداچوونەكانی SNN بۆ ئەنجامی ئەوسەردانەی ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم ئەوە دەردەكەوێت كە لەماوەی سێ ڕۆژ مانەوەی شاندەكە، جگە لەوەی هەوڵی زۆریانداوە لەگەڵ ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببنەوە، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە لەگەڵ ئەو شاندە كۆبوونەوە ئەنجام بدات و ( فواد حسێن) وەزیری دەرەوەی راسپاردووە لەگەڵیاندا كۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و چەند بەرپرسیكی دیكەی عێراق نەتواندراوە هیچ پرسێكی هەڵپەسێردراوی نێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی بكەنەوە، تەنها گفتوگۆ كراوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەردولا چاوەڕوان بكەن تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق ئامادە دەبێت و ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت ئەوكات بچنە ناو وردەكاری بابەتە داراییەكانی نێوان هەردولا.
SNN ئەوەشی زانیوە كە لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا لایەنی عێراقی ئەوەیان بەو شاندەی هەرێم وتووە كە ئەوان تەنها لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەولە ئامادەن لەگەڵ حكومەتی هەرێم گفتوگۆ بكەن، پابەندیشن بەو لێكتێگەیشتنەی كە لە هاوپەیمانی شیدارەی دەولە هاتووەتە ئاراوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆكوەزیرانی عێراق وەك نیشاندانی نیەت پاكی بڕیاری ناردنی 200 ملیارەكەی داوە و لە كۆبوونەوەكانی ئەو شاندە ئەو بابەتە باسی لێوە نەكراوە بەڵام كاتێك هەواڵی ناردنی ئەو 200 ملیارەیان بیستووە ئەوەندە بێئاگابوون شاندەکە توشی شۆك بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









