جەمال کۆچەر: باشترین دەرفەت لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، دەرفەتێکی باش لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە و سێ بژادنەشی لە بەردەستدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجە، باشترین بژاردەش ئەوەیە حكومەتی هەرێم پابەندبکرێت نەوتەكەی لەڕێگەی عێراقەوە بفرۆشێت و پشكی هەرێمیش مانگانە ڕەوانەبكرێت.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا دیار نییە پشكی هەرێم چەندە و لەبەرامبەر چیدا پشكی بۆ دیاریدەكریت، بەلام بەگشتی دەرفەتێکی باش لەبەردەم حكومەتی هەرێمدا هەیە و سێ بژاردەشی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجە بكات، بەجۆرێک بژاردەی یەكەم ئەوەیە كە وەك ساڵانی ڕابردوو لەپرۆژە یاساكەدا دەنوسرێت هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بكات لەبەرامبەردا ڕێژەیەك بودجەی بۆ دیاری دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە كە مانگانە 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكرێت بەبێ ڕادەستكردنی نەوت وەك پێشتر ئەمە هەبوو، هاوکات بژاردەی سێیەمیش لەبەردەم حكومەتی هەرێم ئەوەیە حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی فرۆشتنی نەوت بەكۆمپانیاكان، بەجۆرێك نەوتەكەی لەڕێگەی عێراقەوە بفرۆشێت و پشكی هەرێمیش مانگانە ڕەوانەبكرێت، کە ئەمە باشترین بژاردەیە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا دیار نییە هەرێم كام بژاردەیان هەڵدەبژێرێت، چونکە تائێستا نرخی نەوت جێگیرنییە و ئەگەر نرخی نەوت بەبەرزی بمێنێتەوە پێناچێت حکومەتی هەرێم ئامادەبێت نەوتەکەی ڕادەست بکات، بەڵکوو بۆخۆی دەیفرۆشێت وەک ئەوەی ئێستا هەیە بەڵام ئەمە گەرەنتی نەکراوە بەتایبەت دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









