حكومەتی عێراق دەیەوێت كامپی ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستان دابخات و پارتی ڕێگرە

وێنەی کەمپێکی ئاوارەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئیستادا هیچ مەترسییەكی ئەوتۆ نەماوە لەسەر ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی هێرشەكانی داعش ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو لە چەند كامپێك نیشتەجێبوون، بەڵام لە ئێستادا حكومەتی عێراق بەنایازی داخستنی سەرجەم ئەو كامپانەیە و پارتی ڕێگری دەكات لە داخستنیان و ڕێگە نادات ئاوارەكانی شەنگال بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی عیراقی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، حكومەتی عێراقی لە كابینەی پێشوو چەندین جار هەوڵیدا بوو كە سەرجەم كامپی ئاوارەكانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە هەرێمی كوردستان دابخات و ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و قەرەبوشیان بكاتەوە، بەڵام پارتی ڕٍێگربووە لەو هەوڵەی حكومەتی عێراقی ئەوەش لە پێناو ئەوەی بابەتی بوونی كامپی ئەو ئاوارانە لەهەرێمی كوردستان وەك كارتێكی سیاسی لەبەرامبەر حكومەتی عێراق بەكار بهێنێت و هەروەها لەسەردانی بەرپرسانی بیانی وانیشان بدات هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ ئاوارەكان كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا جارێكی دیكە حكومەتی نوێی عێراق بەرپرسانی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە كە بە نیازی داخستنی سەرجەم كامپی ئاوارەكانن لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 37 كامپە، بەڵام جارێكی دیكە پارتی ڕێگرە و نایەوێت ئەو كامپانە دابخرێن، بەتایبەت كامپی مەخمور و ئەو كامپانەی دیكە كە ئاوارە ئێزدییەكانی تێدایە و ڕێگە نادات بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
SNN ئەوەشی زانیوە كە حكومەتی عێراقی بەرپرسانی هەرێمیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئەگەر ئاسانكاری نەكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی تەواوەتی ئەو كامپانە، ئەوا لەمەودوا هیچ جۆرە هاوكارییەكی دانیشتووانی ناو كامپەكان ناكات و دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی سەرجەم بەرپرسیارێتی دابینكردنی پێداویستیەكانی دانیشتووانی كامپەكان لە ئەستۆ بگرێت و نابێت ڕێگریش بكات لەهەر ئاوارەیەكی دانیشتووی ئەو كامپانەی كە بەنایزی گەڕانەوەن بۆ جێگەوماڵ و حاڵی خۆیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









