دواین زانیاری لەبارەی كارەكانی لیژنەی چاودێری سیستەمی غازی ماڵان

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو بەهۆی لێچوونی غاز سیستەمی غازی ماڵێك تەقییەوە و كارەساتێكی نەخوازراوی لێكەوتەوە و دواتریش چەند ڕووداوێكی هاوشێوە لەشاروشارۆچكەكان ڕوویاندا، دواترپارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتیان بۆ ئەو بابەتە پێكهێنا و سەرۆكی لیژنەی وزەش حكومەت تاوانبار دەكات بەو ڕوودانی ئەو جۆرە ڕووداوانە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوابەدوای ڕووداوی تەقینەوەی خانووەكەی سلێمانی و گیان لەدەستدانی چەندین هاووڵاتی لەلایەن پارێزگار و ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانییەوە چەند كۆبوونەوەیەك بۆ پێداچوونەوە بە كارەكانی كۆمپانیاكانی دانانی سیستەمی غاز ئەنجامدران و بڕیاردراوە كە هیچ مۆڵەتێكی نوێ بە كۆمپانیا نەدرێت تا ئەوكاتەی ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایانەشی كە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە دەبێت دڵنیا ببنەوە لە بەرزی كوالیتی ئەو كەرەستانەی كە بۆ سیستەمی غازو بەكاری دەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ماڵانەی كە كار بە سیستەمی غازی ماڵان دەكەن كە بە شۆڤاژ ناسراوە دەبێت لە زوترین كاتدا چێكی سیستەمەكانیان بكەنەوە لە ڕێگەی كەسانی پسپۆڕی ناو كۆمپانیاكانەوە پاشان ئەو سیستەمە بەكار بهێنن بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی دیكە دووبارە نەبێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ڕووداوانەی كە ڕوویانداوە لە داهاتووشدا ڕوودەدەن لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە چونكە كاتێك حكومەت نەتوانێت كارەبا و نەوت و سوتەمەنی پێویست بۆهاووڵاتیان دابین بكات، ئەوكات هاووڵاتیانیش ناچارن بڕی سێ تۆن غاز لەسەر بانی ماڵەكانیان دابنێن بۆ ئەوەی سەرمای زستانی پێبەڕێبكەن، بەلام ئەگەر حكومەت كارەبا و نەوتی پێویستی دابین بكردایە هاووڵاتیان ئامادە نەدەبوون بە هەڵگرتانی سێ تۆن غاز ژیانی خۆیان و دراوسێكیانیشیان بخەنە مەترسییەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









