400 ملیار دینارەكە كەی دەگاتە هەرێم و لە چیدا خەرجدەكرێت؟

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناردرنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بەگوێرەی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەبێت تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجبكرێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت:” ئەگەر رێککەوتنێکی تازە نەکرابێت دەبێت ئەو پارەیە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجبکرێت”.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ناردنی 400 ملیاردینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان پێویستی بە چەند ڕێوشوێنێكی كارگێری و ئیداری دەبێت تا ئەوەی دەگاتە بانكی ناوەندی هەرێم، بە جۆرێك دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بكات، پاشان وەزارەتی دارایش نوسراو بۆ بانكی ناوەندی بكات بە مەبەستی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، چونكە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە بەبێ نووسراوی ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ ناكرێت.
ئاماژەی بەوشكرد، دوای ئەوەی وەزیری دارایی نوسراوی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عێراق كرد بۆ خەرجكردنی پارەكە ئەوكات بانكی ناوەندی عێراقیش بەهۆی ئەوەی لقی خۆی هەیە لە هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕاستەوخۆ پارەكە بخاتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم و دەستبكرێت بە خەرجكردنی، بۆیە هەموو ئەم رێكارانە پێویستی بە نزیكەی هەفتەیەك دەبێت تا پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەگەر ئەم ڕێكارانە وەك خۆیان بگیرێنە بەر گرفتیان بۆ دروست نەكرێت، ئەوا دەبێت هەفتەی داهاتوو ئەو 400 ملیار بگاتە هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنە بووە كە لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەری ڕێككەوتوون، هاوكات پێشتر حكومەتی عێراق بەمەرجی ئەوەی ئەو پارەیەی ڕەوانەی هەرێم دەكرێت لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت پارە دەنێرێت، بۆیە ئەو 400 ملیار دینارەش دەبێت لە دابەشكردنی مووچەدا خەرجبكرێت نەك بواری دیكە.
لای خۆشییەوە بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە SNN-ی راگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی تازە نەکرابێت لە سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا هەموو ئەو پارانەی کە حکومەتی عێراق دەینێرێت دەبێت بە پێی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەبێت مووچە خەرجبکرێت، چونکە دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی تێدا دەکەن کە ئەو پارەیە بۆچی بەکارهاتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








