هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکرێت

دینار و دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی هەفتەیەكە ناجێگری لە نرخی دۆلار و دینار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان لە هەرێمی كوردستان دروستبووە بەتایبەت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم چەند ڕۆژەدا 100 دۆلار 152 هەزار دینار تێپەڕاند ئەوەش بەرزترین نرخ بوو لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، شارەزایەكی بواری ئاڵووگۆڕی دراوە بیانییەكانیش وردەكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات.
فەلاح سەردار، شارەزای بواری ئاڵوگۆڕی دراو و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە جۆرێك لە ناجێربوونی نرخی دۆلار و دینار هاتووەتە ئاراوە و نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی نا ئاسایی بەخۆیەوە بینیوە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراقدا پەیەوەندیدارە بەو بڕیارەی ئەمریكا كە لێپێچینەوە دەكات لەو بانكانەی كە ڕێگە پێدراون لە بانكی ناوەندی عێراق دۆلار وەربگرن و حەواڵە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا زیاد لە 17 بانك كە پێشتر دۆلاریان لە بانكی ناوەندی عێراق وەردەگرت و دەیانخستە بازاڕەوە و هەروەها حەواڵەی دۆلاریشان دەكرد بۆ دەرەوە داخراون، ئەوەش پشێوی لە بازاڕی ئاڵووگۆڕی دراو دروستكردووە، بەڵام لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر نرخی دۆلاردا نەهاتووە و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەخاتە بازاڕەوە ئەوەش نرخی بڕیارلێدراوی بانكی ناوەندی عێراقییە، هاوكات ئاستی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندنی عێراقەوە بەرزكراوەتەوە بۆ نزیكەی دوو هێندە كە ئەوەش بە مەبەستی ئەوەیە رێگری بكرێت لە دروستبوونی هەڵئاوسان لە ناوخۆی وڵاتدا.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵووگۆڕی دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئەو كاتەی بڕیاری داخستنی حەواڵە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر عێراقدا جێبەجێ بكرێت و تر دەبێت لە داخستنی بانكی دیكە ئەوا نرخی دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەڵام نەماتوانین بڵێن دەگات بە چ ئاستێك چونكە نامانەوێت دڵەڕاوكێ لای هاووڵاتیان دروستبكەین و هەندێك قازانج بكەن و هەندێكی دیكە زەرە، هاوكات لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار 151 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








