كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم ساڵانە زیاد لە 100 ملیۆن مریشك بەرهەم دەهێنن و زۆرترینیشان لە سلێمانین

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو پلانەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دایڕشتووە، گرنگەیەكی زۆر بە بەرهەمی ناوخۆیی بەتایبەت لە كێڵگە پەوەرییەكان دراوە، بە جۆرێك ساڵانە زیاد لە 100 ملیۆن مریشك لەو كێڵگانە بەرهەم دەهێندرێت و نزیكەی سێ ملیار هێلكەش دەخەنە بازاڕەوە، كە زۆرینەی كێڵگكە پەلەوەرییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانین.
بەگوێرەی ئەوئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو لە هەرێمی كوردستان ساڵانە ساڵانە 151 ملیۆن و 430 هەزار و 600 جووجك بە پێنج جار لە كێڵگەكانی پەلەوەردا لە هەرێمی كوردستان گەورە دەكرێن، لەو ژمارەیە نزیكەی لە %30 ی ئەو جوجكانە لە كێڵگەكاندا یان لەناو دەچن یاخود بەهۆی وەستان لە كاری كێڵگەكان بەرهەم نایەن، بۆیە بەگشتی ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشك لە هەرێمی كوردستان گەورە دەكرێن و دەخرێنە بازاڕەكانەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێداویستی ساڵانەی گۆشتی مریشك لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان 146 هەزار تۆنە، بەڵام نزیكەی 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشك بەرهەمدەهێندرێت، هاوكات لە هەرێمی كوردستان هەزار و 840 كێڵگەی بەخێوكردنی پەلەوەر بوونیان هەیە كە زۆرترینیان لە سنووری سلێمانین و ژمارەیان 727 پەلەوەرخانە و لەهەولێر 576 پەلەوەرخانە و لە دهۆكیش 344 پەلەوەرخانە و لە هەڵەبجە و35 پەلەوەرخانە و لە ئیدارەی گەرمیانیش 158 پەلەوەرخانە هەن.
هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەرێمی كوردستان 33 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە هەن؛ رۆژانە 14 هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەمدێنن و ساڵانەش دوو ملیار و 918 ملیۆن و 577 هەزار و 100 هێلكە بەرهەمدێنن و دەیخەنە بازاڕەكانەوە و ئەو هێلكە و مریشكەی لە پێداویستی نێوخۆی هەرێمی كوردستان زیاترە، ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









