“لە دوو رۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”

SNN
ئیخڵاس دلێمى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند لە دوو رۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت, لە دوو رۆژى داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژمارى بانکى بانکەکانى هەرێمى کوردستان”.
وتیشى “ناردنى 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت، ئەگەر بودجە پەسەند بکرێت”.
ئەندامەکەی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق باسی لەوەش کرد، “گەیشتووینەتە قۆناغى پێشکەوتوو لەبارەى بودجەوە، دەنێردرێتە پەرلەمان و دەنگى لەسەر دەدرێت لە دواى ئەوەى کە ژمارەکانى هەرێمى کوردستانى دەخرێتە خشتەکانیەوە”.
رۆژی 13ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا، بڕیاریدا بە خەرجكردنی 400 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی 11 و 12ی 2022.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









