
SNN
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ڤایرۆسێك كه‌وتووه‌ته نێو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، دوێنێ رابیۆ، ئۆپامیانكۆ و كینگسلی كومان، ئه‌مڕۆش ژماره‌ی یاریزانه تووشبووه‌كان زیاتر بوو، هه‌ریه‌كه له ڤاران و كۆناتی هه‌ڵگری هه‌مان ڤایرۆسن.”
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رابیۆ و ئۆپامیانكۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه راهێنانه‌كان، به‌ڵام هێشتا به گشتی دۆخی ته‌ندروستیان به ته‌واوه‌تی 100% جێگیر نییه، به‌تایبه‌تی كینگسلی كومان كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌شداریی یاریی كۆتایی مۆندیال ناكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێش ده‌ستپێكی مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا 8 یاریزانی دیكه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ستداوه، دیارترینیان پۆگبا، نكۆنكۆ و كانتی، جگه له‌وه‌ش كه‌ریم بێنزێماش به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له كاتێكدایه كه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رۆژی یه‌كشه‌ممه له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی ئارجێنتینا ده‌بێته‌وه، بەشێک لە رەخنەگرانی فیفا ئاماژە بەوە دەکەن کە یاری کۆتایی جامی جیهانی بەمەبەست فیفا دەیەوێت وڵاتی ئەرجەنتین و خودی میسی بیبات.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









