“ئهندازیارانى تێكدانى كوردستان دهیانهوێت 400 ملیارهكهش به دهردى داهاتى نهوت بهرن”

شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی | KRP
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهندامێكى فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان ئاماژه بهوهدهكات، ناردنى 400 ملیار دینار بۆ ههرێمى كوردستان ئهنجامى سهردانهكانى جێگرى سهرۆكى حكومهت بوو له رابردوودا، دهشڵێت: “ئەندازیارانی تێكدانی كوردستان دەیانەوێت چارهنووسى 400 ملیارەكە بەدەردی داهاتی نەوت بەرن”.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “دوای هەوڵە سەركەوتووەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و تیمی یەكێتی لە بەغدا، هەروەها سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا له رابردوودا حكومهتى فیدراڵى بڕى 400 ملیار دینارى نارد بۆ ههرێمى كوردستان. كاتێك سهرۆكى یهكێتى و جێگرى سهرۆكى حكومهت سهردانى بهغدایان دهكرد كەس نەبوو باس لە گرنگی ئەو سەردانانە بكات كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان بوو، بەڵام وەك هەموو جارەكانی دیكە بەرپرسانی پارتی ئەمەشیانكرد بە دەستكەوتی خۆیان”.
ئهو ئهندامهى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، “خەڵكی كوردستان بایی ئەوەندە هۆشیارن و ئەوە بەباشی دەزانن كە كێ لەبەرەی هاووڵاتییان و بەرگریكردن بووە لە مافەكانیان و كێش بەدوای پلە و پۆست و شەڕی وەرگرتنی پۆست و پلەدا بووە؟ هاوكات ئەوەش لای هاووڵاتییان روونە كە لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم قوباد تاڵەبانی، وەك تیمی یەكێتی لە حكومەت دەیان جار سەردانی بەغدای كرد، تا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەهێز و ئاسایی بكاتهوه و ئابڵوقەی ریفراندۆم لەسەر هەرێم لابدات”.
شیرین یونس ئهوهشى خستهڕوو، “ئەوكاتەی كە هیچ بەرپرسێكی پارتی ئامادەنەبوو بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد بچێته بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی چهندین جار سەردانی بەغدای كرد، هەموو هێزەكانی لە ماڵی مام كۆكردەوە تا مافەكانی خەڵكی كوردستان وەربگرێت و سەركەوتووش بوو لەو هەوڵەیدا، بۆیە لە ئێستادا چەند كەسێك كە ئەندازیاری تێكدانن هاتوون دەیانەوێت ئەو 400 ملیار دینارەش بەدەردی داهاتی نەوت ببەن و لەڕێگای كۆمپانیا قۆرخكارییەكانیان چارەنوسی ئەو پارەیەش بەنادیاری بهێڵنەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









