دوای دەستپێشخەرییەکەی قوباد تاڵەبانی، ئایا لایەنی بەرامبەر نیازپاکی خۆی دەسەلمێنێت؟

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەڵێت: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان چالێنجێكی دەستپێكرد بۆ سەلماندنی شەفافیەتی داهات كە ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانەی سنوورە، چونكە بەنارەوا تۆمەتباركردن هەبوو كە گوایە داهات بۆ دەزگا حكومییەكانی پەیوەندیدار لە سلێمانیەوە رەوانەی حكومەت ناكرێت، بەڵام لێرەدا یەكێتیی نیشتمانیی نیازپاكی خۆی سەلماند لە ڕێگەی دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانی و وێبسایتی “شەفافیەت”ی كردەوە بۆ بینینی هەموو داهاتە نانەوتییەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، بەڵام دەركەوت داهات چۆنە؟، ئایا پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكان بەو داهاتە”شەفافە” دەكرێت، ئەی ئەركی حكومەت چییە بۆ “خزمەتكردنی دادپەروەرانە”.
پرسیاری سەرەكی لێرەدا ئەوەیە بكرێت و وەڵامی پێویستە و پێویستیشی بە موعجیزەیەكی گەورەیە، ئایا ئەوی تر نیازپاكی خۆی دەسەلمێنێت و قەبارەی داهاتی گشتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانەی بەدەستهاتووی “ئەولا” ئاشكرا دەكات، یان بەبێدەنگی دەمێنێتەوە، وەك ئەوەی بەردەوام لەگەڵ زۆرێك لە دۆسیە و داهاتەكانی دیكەدا كردوێتی و دەیكات كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیان و كاروباری هاوڵاتیانیشەوە هەیە؟ بۆیە خەڵك مافی خۆیەتی و “تۆیش مافی خۆتە” خەڵك لە شەفافیەتەوە داهاتی سنووری ئەملا دەزانێت، چی تێدایە لەویش بزانرێت!.
ماوەیەكی زۆرە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان لە ڕووی خزمەتگوزاری یان پڕۆژەی وەبەرهێنان و ئابوورییەوە بەئەنقەست فەرامۆش دەكرێن و نادادپەروەریی زەق و بەمەبەست لە خەرجكردنی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی گشتی لیلایەن حكومەتەوە دەكرێت و نیگەرانیی یەكێتیش بەئاشكرا وترا و بیسترا، ئەمەش بە ڕوونی بەو مانایەیە كە شەڕێكی ڕانەگەیەندراو هەیە بە مەبەستی لاوازكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم بوارانەدا، لەگەڵ ئەوەشدا واقیعەكە بەردەوام پێچەوانەكەی دەسەلمێنێت بە زیادكردنی هێز و جەماوەر و كاریگەریی یەكێتی نیشتمانپەروەری كوردستان لەو ناوچانەدا هەڵدەكشێ.
ئەوەی دەمانەوێت دوای دەستپێشخەرییەكەی كاك قوباد تاڵەبانی بیڵێین ئەوەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەمان دوورییدا بووە و ئێستاش وەستاوە سەبارەت بە هەموو بابەتەكانی پەیوەست بە ژیان و كاروبار و خزمەتی هاووڵاتیان و سەبارەت بە شەفافیەت لە داهات، ئەویش یەكەم دەستپێشخەرییە بۆ پشتگیریكردنی ئەو جۆرە فایلانەی كە پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، بەڵام بۆ تۆمەتباركردنی ناوچەكانی نفوزی یەكێتی نیشتمانپەروەر بەوەی داهات رەوانە ناكرێت بۆ ئەوانەی خودی قەبارەی ڕاستەقینەی هاوردەی كوردستان “دەشارنەوە”، بۆیە ئێستا روونە ئەم بیانوانە قبوڵكراونین و زیان بە یەكگرتوویی كورد و شەراكەتی ڕاستەقینە دەگەیەنێت.
لە ئەمڕۆوە هەڵوێستێكمان دەبێت بەپێی واقیع و لۆژیك و عەقڵ سەبارەت بە هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەمان دەكرێت، چ لەسەر ئاستی سیاسی یان ئابووری. و ئەوانی دیكەش.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









