“شەپۆلێکی توندی سەرما روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما 8 پلە دادەبەزێت”

0
868

SNN-عەلی حەمە سەعید

شارەزایەكی بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكات لە هەفتەی داهاتووەوە تا كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی توندی سەرما و بەفرو باران بارین دەستپێدەكات كە ئەوەش یەكەم شەپۆلی توندی سەرما دەبێت لەمساڵدا كە دەگاتە پلەی بەستن و بەگشتی مانگی داهاتووش مانگێكی باراناوی دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی و بومەلەرزە زانی بە  SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كردوومانە ئەو پێشبینیانەی لەبەردەستماندان لەهەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی توندی سەرما و سۆڵە ڕوو لە تەواوی ناوچەجیاوازەكانی هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما لە سێ‌ تا هەشت پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن تا دەگەنە ئاستی بەستنی شەقام و كۆڵانەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما شەپۆلێكی بەفروباران بارینیش دێتە ناوچەكە بەڵام لە كۆتایی ئەم مانگە بەتەواوی شەپۆلی باران بارینەكە كاریگەری دەبێت و ڕێژەیەكی زۆرباش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و هەندێك جاریش بەفر لە سەنتەری شارەكانیش دەبارێت.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی و بومەلەرزە زانی ئەوەشی خستەڕوو: بەگشتی مانگی داهاتوو مانگێكی تەڕوو پڕ باران و بەفر دەبێت و هاوكات مانگی شوباتیش بەهەمان شێوە ڕێژەیەكی باش بارانی تێدا دەبارێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو زۆر زیاد بكات و ئەگەری ڕوودانی وشکەساڵی نەهێڵێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this