دادگاى دهۆك سزاى 6 مانگ زیندانى به‌سه‌ر بڵدن ئامێدى سه‌پاند

پارێزگاى دهۆك
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى كانونى یه‌كه‌م، دادگاى دهۆك سزاى شه‌ش مانگ زیندانى به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند بڵند ئامێدى سه‌پاند.
ئاژانسى هه‌واڵى درابین ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، “به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانیه‌ك بۆ چالاكوانانى بادینان دادگاى دهۆك سزاى شه‌ش مانگ زیندانى به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند بڵند ئامێدى سه‌پاند”.
پێشتر ئه‌یهان سه‌عید، نوێنه‌رى كه‌سوكارى سزادراوانى بادینان له‌باره‌ى كه‌یسى بڵند ئامێدى رایگه‌یاندبوو، “دوای بەشداریکردنى لە کەمپەینی (ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان) بە میوزیکێکی 30 چرکەیی، لە رێککەوتی 1ی ئاب، ھونەرمەند بڵند نەبی ئامێدی لە لایەن ئاسایشه‌وە رفێنرا، دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوون ئازادكرا، بەڵام ناوبراو لەسەر ئەو زۆڵمەی بەرامبەری کراوە بێدەنگ نەبوو، بۆیە دووبارە دەزگا ئەمنیيەکان لە رێککەوتی 9ی ئاب، بە شێوازێکی ناشارستانی رفاندیان و گواسترايه‌وه بەرەو ئاسایشی گشتی ھەولێر”.
وتیشى: “بڵندی میوزیکژەن ئەشکەنجەدراوە و تا ئێستا رێگە بەکەس نەدراوە بيبینێن، تەنانەت رێگەنادەن پارێزەریشی ھەبێت کە ئەمە دژی یاسایه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









