“پرۆژەی شەفافیەت بەرچاوڕوونی بە هاووڵاتیان و پەرلەمانتارانیش دەدات”

SNN-عەلی حەمەسەعید
كاردانەوەكان بەردەوامییان هەیە تایبەت بە ڕاگەیاندنی پرۆژەی شەفافیەت كە پرۆژەیەكی تایبەتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمە بۆ زانینی داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە لەڕێگەی ماڵپەڕی شەفافیەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا پەرلەمانتارێك ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەی شەفافیەت هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی زیاتر شەفافیەت لە سنووری سلێمانی و بەرچاوڕوونی بە هاووڵاتیان و پەرلەمانتارانیش دەدات.
عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پرۆژەیەی ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت خاوەنی بیرۆكەكەیەتی هێندە گرنگە كە دەبوو زووتر جێبەجێ بكرایە، چونكە لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە ڕۆژانە كۆی داهاتەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا دەكرێن، دواجاریش داهات هی خەڵكە و دەبێت خەڵك لێی ئاگاداربێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەدیجیتاڵكردنی حكومەتی هەرێم بەرز دەنرخێنرێت و پرۆژەی شەفافیەتیش هەوڵێكی دیكەی جێگری سەرۆكی حكومەتە لەو پێناوەدا، هاوكات پڕۆژەی شەفافیەت دووەم هەنگاوی گرنگی جێگری سەرۆكی حكومەتە لەدوای سیستمی بایۆمەتری كە ئەویش هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ ئاشكراكردنی ناوی دووبارە و ژمارەی فەرمانبەران و زانیاریی تەواو لەسەریان بۆیە پرۆژەی شەفافیەت هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی زیاتر شەفافیەت لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە كە بەرچاوڕوونی بە هاووڵاتیان و پەرلەمانتارانیش دەدات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە ئەم پڕۆژەی شەفافیەتە نەك لەپارێزگایەك، بەڵكو لەهەموو هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، هیوادارین لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بگوازرێتەوە بۆ هەموو شارەكانی هەرێم و عیراقیش دەسەڵاتدارانی هەرێمیش لە ئاشكرا كردنی داهات نەترسن، چونكە پرۆژەی شەفافیەت وەك بەشێك لە پرۆژەیاسای بودجە سوودی لێوەردەگرێت و وردتر داهات و خەرجی بەرچاو دەخات و وادەكات حكومەت باشتر خزمەت بكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









