ئەمڕۆ له ئوردن گه‌ڕی دووه‌می لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لوتکەی هاوکاری
SNN
ئەمڕۆ له ئوردن گه‌ڕی دووه‌می لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تایبه‌ته به دۆخی عێراق و ئامانج لێی پشتیوانیكردنه له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته، بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان تێیدا به‌شداربن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و چالاكییه كه به لوتكه‌ی به‌غدا ناسراوه و زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی، خۆی له پرسه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی شانشینه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عێراق و سه‌روه‌ری، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، میوانداریكردنی ئه‌و لوتكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی ئوردنه‌وه له سه‌ر داواكارى شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن بوو، لوتكه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشیكرده‌وه، جگه له ئاماده‌بوونی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتان تێیدا به‌شدارده‌بن، له‌وانه‌ش، میسر، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوه‌یت، عومان، توركیا و ئێران، وێڕای به‌شداریكردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و لوتكه‌یه‌دا باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، گروپی جی-20 و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك میوان به‌شدار ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی كه ئوردن میواندارێتی ده‌كات و سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ره‌نگه ببێته هه‌لێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، كه چه‌ند مانگێكه وه‌ستاوه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









