لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور روونکردنەوە دەدرێت

SNN-
بەرێووەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رەتیدەکاتەوە نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور بۆ 20 هەزار دینار بەرزبووبێتەوە، دەشڵێت:” هەر شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت و سزا دەدرێت”.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور بۆ 20 هەزار دینار بڵاوکراونەتەوە دوورە لە راستییەوە و هیچ نرخێکی نییە، هەر شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە سزا دەدرێت وشوێنەکەشی دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا نرخی کیلۆیەک گۆشت لە 12 بۆ 17 هەزار دینارە و بە پێی جۆرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام لەو نرخە گرانتر بفرۆشرێت لە هەر شوێنێک سزادەدرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









