حكومەت لە دروستكردنی پۆندەكانی گلدانەوەی ئاویش سلێمانی پشتگوێ خستووە و لە دوای هەولێر و دهۆكە

سەرچاوەی ئاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی كەرتەكانی دیكە كە حكومەت جیاوازیەكی زۆری كردووە لە جێبەجێكردنی پرۆژەخزمەتگوزارییەكاندا، لە بواری كەرتی كشتوكاڵ و دروستكردنی پۆندی تایبەت بە گلدانەوەی ئاویش بەهەمان شێوە جیاوازی زۆركراوە، بە جۆرێك لە پارێزگای دهۆك 58 پۆند و لە هەولێر 36 پۆند دروستكراون بەڵام لە پارێزگای سلێمانی تەنها 12 پۆندی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو دروستكراون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو داتایانەی كە فەرمانەگە و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاوی كردوونەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردووی حوكمداری كوردیدا پۆندەكانی هەرێمی كوردستان كە لە گوندەكان بۆ كۆكردنەوەی ئاو بۆ مەبەستی كشتوكاڵی دروست كراون بریتی بوون لە 106 پۆند، لەو ژمارەیەش 58 پۆندیان لە پارێزگای دهۆك و 36 پۆندیان لە پارێزگای هەولێر و 12 پۆندیشان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروستكراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو 58 پۆندەی لە پارێزگای دهۆك دروستكراون توانای گلدانەوەی 13 ملیۆن و 350 هەزار مەتلا سێجا ئاویان هەیە، ئەو 36 پۆندەی كە لە پارێزگای هەولێر دروستكراون توانای گلدانەوەی چوار ملیۆن و 714 هەزار و 285 مەتر سێجا ئاویان هەیە، بەڵام ئەو 12 پۆندەی كە لە سلێمانی دروستكراون توانای گلدانەوەی ملیۆنێك و 677 هەزار مەتر سێجا ئاو یان هەیە و تێچوونی دروستكردنی پۆندەكان نۆ ملیار و 749 ملیۆن دینار بووە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشخراوەتەڕوو، لەم كابینەیەدا ڕەزامەندی لەسەر دروستكردنی 41 پۆند دراوە، كە هەندێكیان جێبەجێ كراون و هەندێكی تریشیان بڕیارە بەم زووانە دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت، وەك هەنگاوی یەكەم ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر دروستكردنی 23 پۆند بە 13 ملیار دینار لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، نوێترین پۆندەكانی هەرێمی كوردستان هەر سێ پۆندی سەرقزڵ و سەید حسێن و گۆبان بە گوژمەی دوو ملیار و 191 ملیۆن دینار، لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









