فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان سوپاسنامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌

0
489

SNN
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان په‌یامێكى سوپاس و پێزانینیان ئاراسته‌ى بافڵ جه‌لال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ هاوخه‌مى خۆیان بۆ شه‌هید بوونى فه‌رمانده‌ ئاكام عومه‌ر ده‌ربڕى.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى كانونى یه‌كه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەڕێز “بافڵ جه‌لال تاڵەبانی” سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەروەها سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ تەواوی ئەو بەرپرسە حزبی و حکومی و سەربازی و ئەمنی کە بەشداری پرسەکەمانیان کرد و بروسکەیان ئاڕاستە کردین”.

ده‌قى سوپاسنامه‌كه‌

پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
«لا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لا يَشْكُرُ النَّاسَ»

بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەڕێز “بافڵ جه‌لال تاڵەبانی” سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەروەها سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ تەواوی ئەو بەرپرسە حزبی و حکومی و سەربازی و ئەمنی کە بەشداری پرسەکەمانیان کرد و بروسکەیان ئاڕاستە کردین ، سوپاسی تایبەتمان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سەرۆک هۆزەکان بێ جیاوازی ، دلسۆزی و هاوخەمی خۆتان دەربری لەو خەمە گەورەیەی سەر شانی ئیمەتان کەم کردەوە بۆ کۆستی لەدەستدانی شەهیدی فەرماندە “ئاکام عومەر”

ئێمە ناتوانین پاداشتی ئەرک و ماندوبونتان بدەینەوە ، بۆیە دەستی نزامان بەرز دەکەینەوە بۆلای پەروەردگار و داوای لێدەکەین: بەهەر هەنگاوێکتان چاکەیەکتان بۆ بکاتە پاداشتی ڕۆژی دوایی .

لەدەستدانی فەرماندە “ئاکام” کۆستێکی ئەوەندە گەورەبوو ئەگەر بەدەمەوە هاتنی ئێوەی بەڕێز نەبووایە ئازارەکەی دوو هێندە لەسەر دڵ و دەرونمان پەنگی دەخواردەوە، بۆیە بەدەمەوە بونی خۆشەویستان لەکاتی کارەساتە ناخۆشەکانی ژیان وەک ئەرکێکی ئاینی و ئینسانیە و پێویستە زۆر بەرز بنرخێندرێت.

إنشا‌و أللە لە بۆنەو خۆشیەکانی ژیانتان قەرەبوتان بۆ دەکەینەوە ، دەستی ماندو بونتان دەگوشین و دووبارە سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەین.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this