سەرۆک بافڵ و مەزڵوم کۆبانێ کۆبوونەوە

0
1011

‏‎SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە.
‏‎لە کۆبوونەوەکەدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی رۆژئاوا و ھەرێمی کوردستان و پێشھاتە سیاسییەکانی پەیوەست بە پرسی کورد تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
‏‎لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا مەزڵوم كۆبانێ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رۆژئاوا دەربڕی و رایگەیاند، رۆژئاوا هاوكاری و پشتیوانییە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبیرناكات كە بەردەوام پشتیوانێكی راستگۆ و دڵسۆزی ئێمە بوون، بەتایبەت هێزەكانی دژەتیرۆر كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە سەرخستنی پرۆسە ئەمنی و سەربازییەكانی رۆژئاوا دژ بە داعش هەبووە و ئەمەش جێگای شانازیمانە.
‏‎لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرفتەكانی بەردەم پرسی كورد لە ناوچەكە، مەزڵوم كۆبانێ وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو ئازادیی كورد و پاراستنی مافەكانمانە.
‏‎لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو گفتوگۆ بكەینە بنەمای چارسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا. وتیشی، بەدڵنیاییەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رۆژئاوا بەردەوام دەبێت و گەشەی زیاتری پێدەدەین. یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت، كوردبوون شانازیمانە و مانەوەمان پەیوەستە بە یەكبوون و یەكڕیزیمانەوە.
‏‎ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ روونیکردەوە یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی رۆژئاوا پاراستنی ماف، کەلتوور و زمانی کوردییە لە ناوچەكە و بۆ ئەمەش بەشانازییەوە پشتیوانتان دەبین. دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكەی یەكێتیش لەپێناو یەكبوونی گەلی كورد و یەكگوتاریمانە لەبەرامبەر پرسە چارەنووسسازەكان و پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانمان. دەمانەوێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستەكانمان پەیوەندییەكی تەندروستمان هەبێت و ئاشتی و تەبایی بنەمای پەیوەندییەكانمان بێت، ئەمەش میراتی سەرۆك مام جەلالە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this