سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: لەكۆی تریلۆنێك و 200 ملیار دینار داهاتی فرۆشتنی نەوت تەنها 524 ملیار دیناری ماوەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم هێندەی كۆمپانیاكان سود لە فرۆشتنی نەوت وەردەگرن هێندە هاووڵاتیان و حكومەتی هەرێم سودمەند نابن، هاوكات ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆكارێكی نادیار لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ 10 ملیۆن كەمیكردووە و داهاتەكەشی لە تریلۆنێك و 200 ملیار دینارتەنها 524 ملیاری دەمێنێتەوە.
سەركۆ ئازاد ئاگەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەم مانگە بڕی 10 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، لەكاتێكدا لەمانگەكانی پێشتر زیاد لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشرا، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هۆكاری كەمبوونەوەی فرۆشتنی نەوتی ئاشكرا نەكردووە ئایا داهاتە بیرە نەوتەكان كەمیكردووە یاخود بەشێوەی قاچاغ دەفرۆشرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان ئەوەی ڕاگەیاند كە جیاوازی فرۆرشتنی نەوتی هەرێم لەگەڵ بازاڕەكانی جیهان كەمتر لە نۆ دۆلارە، بەڵام لەم مانگەدا بەرمیل نەوت بە كەمتر لە 12 دۆلار فرۆشراوە بەراورد بە بازاڕی جیهانی نەوت، بەوجۆرەش لە نێوان قسەكانی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەنها لەم مانگەدا بڕی 30 ملیۆن دۆلار دیار نییە كە دەكاتە لە %50ی داهاتی مانگێكی سلێمانی.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەم مانگە بەبڕی 821 ملیۆن دۆلار نەوت فرۆشراوە كە دەكاتە ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار، لەو بڕە پارەیە 670 ملیار دیناری بۆ خەرجی كۆمپانیاكانی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت ڕۆشتووە تەنها بڕی 524 ملیار دیناری ماوەتەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەگشتی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ كۆمپانیاكان دەڕوات 200 ملیار دیناری زیاترە لەو بڕە پارەیەی كە بۆ حكومەت دەمێنێتەوە بۆیە دەبێت شەفافیەت لەم داهاتی نەوتەدا بكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









