هاتووچۆی هەولێر راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگرێت

SNN-
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێوە تاوەکو ساڵی نوێ سەرجەم مامەڵەکانیان رادەگرن.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە سبەینێوە پێنجشەممە، راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بە گشت بەش وهۆبەکانیەوە رادەگیرێت و بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەو ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەکە نەکەن.
هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، راگرتنی مامەڵەکان بەهۆی تەواوبوونی ساڵی ژمێریارییەوەیە و دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە رۆژی 2ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا دەبێت.
سەبارە بەو مامەڵانەی کە لەو کاتەدا ماوەکانیان کۆتایی دێت ئاماژەی بەوەشکرد، مامەڵەکانی وەک ساڵانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردن، بۆ هاووڵاتییان قەرەبوو دەکرێتەوە لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام و هیچ کەسێک توشی سزادان نابێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









