کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت

0
932

SNN-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە کاتەکانی ئێوارەدا شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەینێ پێنجشەممەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت”.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لەهەندێ کاتدا هەورى تەواو دەبێت ، لەگەل ئەگەرى نمە باران لەهەندێ ناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەکاتەکانی ئێوارەدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
تاگەکانباران بارین
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this