“هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆكیش هاوشێوەی سلێمانی وهەڵەبجە مافی خۆیانە ئاگاداری داهات وخەرجییەكانیان بن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كردنەوەی ماڵپەری شەفافیەت و خستنەڕووی رۆژانەی داهاتە نانەوتییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێشخەرییەكی گرنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی كە داهات و خەرجی بە دامەزراوەیی بكات، بۆیە زۆر گرنگە لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆكیش مافی خۆیانە هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاگاداری داهات و خەرجییەكانیان ببن.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاگەیاندنی پرۆژەی شەفافیەت پێویستیەكی هەنووكەیی بوو بۆ ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان بەتایبەت كە لە ماوەكانی ڕابردوودا بەمەبەست جۆرێك لە گومان لەسەر داهاتەكانی سلێمانی دروستدەكرا گوایە داهاتەكان نادیارن و ناشەفافن، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ سڕینەوەی هەموو ئەو گومانانە ئەم دەستپێشخەرییە گرنگەی ڕاگەیاند كە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە دەكرێت داهات و خەرجییەكان بە دامەزراوەیی بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەم پرۆژەیەی جێگری سەرۆكی حكومەت دەرگایەكی گەورە بەرووی راماڵی گەندەڵی دەكاتەوە، بۆیە ئەوانەی كە بانگەشەی نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن با بفەرموون سود لەم پرۆژەیە وەربگرن و پرۆژەكە بكەنە پرۆژەیەكی سەرتاسەری كە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێم جێبەجێبكرێت و هاووڵاتیان و پەرلەمانتاران كە بتوانن بە باشی چاودێری هەموو داهاتەكان و خەرجییەكان بكەن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەموو كارێكی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشوازی لێدەكرێت بۆیە ئەم چەند ڕۆژە كەمەی كە ئەو پرۆژەیە ڕاگەیەندراوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە كاردانەوەیەكی زۆرباشی هەبووە بەگەرمی پێشوازییان لێكردووە، بۆیە زۆر گرنگە ئەم پڕۆژەیە لە سلێمانییەوە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و دهۆكیش، بۆ ئەوەی گومانەكان لەسەر داهات و خەرجی ئەو دوو پارێزگایەش بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێن و هاووڵاتیانی ئەو دوو پارێزگایەش مافی خۆیانە هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاگاداری داهات و خەرجییەكانیان ببن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









