سهرۆك بافڵ لەگەڵ ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا كۆبوهوه

كۆبوونهوهى سهرۆك بافڵ لهگهڵ ھاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) | فۆتۆ: SNN
SNN
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژئاوای کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا، ھاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کورد و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بە گرنگییەوە باس لە تەبایی و یەکڕیزیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و پرۆژە نیشتمانییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا کە خۆی لە یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و کوردستانییەکاندا دەبینێتەوە.
کۆبوونەکەوە جەختی لەدرێژەدان بە گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانە کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کورد لە رۆژئاوا، هەروەها بژاردەی سەربازی و شەڕ بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان رەتکرایەوە و داواکرا پشتیوانی لە دۆزی کورد بکرێت و دەرچەی سیاسی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا بدۆزرێتەوە.
لە بەرامبەردا ھاوسەرۆکانی پەیەدە ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و مێژوویی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد بۆ یەکخستنی ریزەکانی گەلی کورد و رایانگەیاند، سەردانی سەرۆکی یەکێتی بۆ رۆژئاوا رەهەندێکی مێژوویی و نەتەوەیی لەخۆیدا هەڵگرتووە، بانگەوازێکی ئاشکرایە لەپێناو یەکڕیزیی گەلی کورد و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی مافەکانمان. ئەمەش هەمان سیاسەت و رێبازی سەرۆک مام جەلالمان دەهێنێتەوە یاد و بەهەمووشێوەیەک پشتیوانی لێدەکەین.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی هەموو خەباتێکی مەدەنی و ئاشتیانە دەکات لەپێناو پاراستن و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورددا. لەسەر ھەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە سیاسەتی کوردستانیانەی خۆمان دەدەین و ئامانجمان یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کوردە. بۆ ئەمەش دەبێت هەموومان هاوکار و هەماهەنگ بین و کار بۆ پرسی کورد بکەین چونکە تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵات نایەتەدی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









