لەكۆی ملیۆنێك هاوبەشی ئاو 800 هەزاریان پێوەری ئاویان بەستووە

پێوەری زیرەکی ئاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو وەزارەتی شارەوانی بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی لە %75 لە كرێی ئاو بەومەرجەی تا 21/12/2022 هاووڵاتیان پێوەری ئاو ببەستن، ئەمڕۆ كۆتایی بەو وادیە هات و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆش ئاشكرای دەكات لە كۆی ملیۆنێك هاوبەشی ئاو 800 هەزاریان پێوەریان بەستووە و نوسراویش بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بۆ دووبارە درێژكردنەوەی وادەكە.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو وادەیە كۆتایی دێت كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەستنی پێوەی زیرەكی ئاو داینابوو، ئێمەش راپۆرتی خۆمان بۆ وەزارەت بەرز دەكەینەوە كە تایبەتە بە دانانی پێوەری ئاو و ئەو خواستەی كە هاووڵاتییان هەیانە بۆ دانانی پێوەر، لە راپۆرتەكەشدا بە پشتبەستن بە خواستی دانانی پێوەر، داوای درێژكردنەوەی وادەكە دەكەین، بەڵام دەبێت وەزارەت لە رێی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، لە دوای ئەو راپۆرتە بڕیار لەبارەی كۆتاهێنان یان درێژكردنەوەی وادەكە بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 54 هەزار هاوبەشی ئاو هەن لەو ژمارەیەش تا ئێستا زیاد لە 800 هەزاریان پێوەری ئاویان بەستووە، بەتایبەت ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەیە هاووڵاتیان بەشێوەیەكی چڕ دەستیان كردبوو بە بەستنی پێوەری ئاو، ئەوەش لە پێناو ئەوەی كە كە هەر كەس پێوەری ئاو دابنێت و قەرزە كۆنەكەی بەڕێژەی لە %75 لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی شارەوانی، هاووڵاتییان ئەگەر پێوەری ئاو دانەنێن، مانگانە 80 هەزار دیناریان لەسەر حیساب دەكرێت، بەڵام بە دانانی پێوەری ئاو، ئەو پارەیەیان لەسەر نامێنێت و بۆ سەنتەری شارەكان مانگی 20 هەزار پارەی ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە و دەرەوەی شاریش مانگانە 10 هەزار دیناریان بۆ دەگەڕێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









