لە دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر هونەرمەندێكدا دەسەپێندرێت

دادگا و رهوتى دادوهرى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەك دەربڕینی پشتگیری بۆ زیندانیكراوانی بادینان هونەرمەندی شاری دهۆك ( بڵند ئامێدی) پارچە مۆزیكێكی بڵاوكردەوە، بەڵام لەبەرامبەردا دادگای دهۆك سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر ئەو هونەرمەندەدا سەپاندووە، هاوكات (ئەبوچیچۆ) كە سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو بەفشاری بەرپرسانی پارتی دۆسیەكەی داخراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN هونەرمەندی دیاری سنووری پارێزگای دهۆك ( بڵند ئامێدی) وەك دەربڕینی پشتیوانی بۆ زیندانیكراوانی بادینان پارچە مۆزیكێكی پێشكەش كردووە و لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت” لەژێر دروشمی یان ئازادی یان مردن، ئازادی بۆ چالاكوانانی بادینان” لەسەر ئەم دروشمەو ئەم پارچە مۆزیكە دادگای دهۆك سزای شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر ئەو هونەرمەندەدا سەپاندووە.
دەستگیرکردن و سزادانی ئەو هونەرمەندە لە کاتێکدایە ( ئەبوچیچۆ) كە لەتۆڕە كۆمەلایەتییەكان بە بلاوكردنەوەی ڤیدیۆی ناشایستە سوكایەتی و تەشهیر بەهاووڵاتیان دەكات و لەسەر داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو، بەڵام لە ژێر فشاری بەرپرسانی پارتی دۆسیەكەی داخراوە.
دەستگیركردنی ئەو هونەرمەدە و داخستنی دۆسیەكەی ( ئەبوچیچۆ) لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو لەدوای ئازادكردنی پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ئەوە بە كەسوكاری ئەو دەستگیركراوانە وتراوە كە نابێت هیچ لێدوانێك بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدەن و باسی ڕەوشی زیندانەكانی بادینان نەكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









