به سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كۆبووه

كۆبوونهوهى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی به سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ 22ی كانونى یهكهم، لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوا کۆبوونەوەی ساڵی 2022ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، بۆیە بەشێکی تەرخانکرا بۆ هەڵسەنگاندن و داڕشتنی بەرنامەی ساڵی داهاتووی خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتی.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستەسەر وردەکاری سەردانەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم کۆبانێ و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا و سەرۆکایەتی پەیەدە و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و روونیکردەوە، هەموو لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوا کۆکبوون لەسەر هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییە دروستەکانی یەکێتی کە هەمیشە پاڵپشتی خەباتی دیموکراتی و ئاشتیخوازانەی گەلی کورد بووە لە رۆژئاوا و لەکاتی تەنگانەی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشیشدا بە هەموو شێوەیەکی لۆجستی و سەربازی هاوکاریی براکانی خۆیان کردووە، کە هەر ئەوەشیان لە یەکێتی و حزبەکەی سەرۆک مام جەلال چاوەڕێکردووە و دەکەن.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە بە لایەنە کوردستانییەکانی راگەیاندووە کە یەکێتی وەک هەمیشە پشتیوانی خوشک و براکانی خۆی دەبێت لە رۆژئاوا بۆ بەدەستهێنانی ماف و داخوازییەکانیان بە ئاشتی، دیالۆگ و سیاسەتی ژیرانە وتیشی، لە بەرەنگاری هەڕەشەی تیرۆریستانیشدا پشتیوان و هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی تریش کردوومانە. بۆ لەمەودواش بۆ چارەسەری ئاشتییانە و سیاسییانەی کێشەکان لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەست بە دۆسێی رۆژئاوای کوردستان و سوریا هاوکار و پشتیوان دەبین.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی باسی دۆخی سیاسیی کوردستان کرا و جەخت لە سیاسەتی یەکێتی کرایەوە کە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بەبێ جیاوازی، کە بە دیدی یەکێتی هەر ئەو سیاسەتە دەبێتە مایەی باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتییان و لەم پێناوەشدا هەم لە کوردستان و لە بەغداش کار لەسەر پاراستنی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی وڵات دەکات لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و ئیستیحقاقە نەتەوەییەکانی لە عیراقدا.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لەسەر کاروباری ڕێکخراوەیی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی هەڵوەستەی کرد و راسپاردەی پێویستی لەبارەوە دەرکرا.
کۆبوونەوە لە میانی هەڵسەنگاندنی کاری رێکخراوەییدا جەختی لە داڕشتنی بەرنامەی ساڵی نوێ کردەوە کە پەرە بە گەشەی چۆنایەتی یەکێتی بدات. سەرۆک بافڵ بۆ چوارچێوەی بەرنامەی نوێ راسپاردەیدا ئەمساڵ بکرێتە ساڵی پتەوکردنی پەیوەندی هەڤاڵانە لەگەڵ تێکۆشەرانی دێرین و هەموو هەڤاڵانی یەکێتی لە هەموو ئاستەکانی خەبات و لە هەموو ئۆرگانەکاندا، چونکە بەرنامەمان ئەوەیە جۆشوخرۆشی یەکێتییانە ببێتە هەوێنی گەشەکردنی زیاتری یەکێتییەکەمان لە ناو جەماوەر و هەموو چین و توێژەکانی کوردەواری بەتایبەتی توێژی رووناکبیران، لاوان و ژنان کە ئەرکی ئێمەیە خزمەتیان بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتییەکی چالاکترمان پێویستە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









