یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان بێهیوا بوون لە بەڵێنەكانی حكومەت زیاد لە 30 جاریش خۆپیشاندانیان كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەنجامدانی زیاد لە 30خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی و هەروەها كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەت و پێدانی داواكاری بۆ دامەزراندنی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەڵام حكومەت هەرجارە و بەبیانوویەك دەستی دەستیان پێدەكات و بەڵێنەكانی جێبەجێ ناكات و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانیش بێهوابوون لە دامەزراندنیان.
دیاری محەمەد، یەكێك لە نوێنەری دەرچووانی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگەكان لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەویران هەیە بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان بەڵام ئەوە ماوەی پێنج ساڵە هەزار و 500 دەرچووی بەشە جیاوازەكان لەسەر ئاستی هەرێم لە چاوەرانی دامەزراندنداین بەڵام تا ئێستا وەڵامێكی یەكلاكەرەوەمان دەستنەكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا زیاد لە 30 جار خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیمان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان ئەنجامداوە و چەندین جاریش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەت كۆبووینەتەوە و لە هەموو كۆبوونەوەكاندا بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكەمان و دامەزراندنمان پێدراوە، بەڵام دواتر بەڵێنەكان هەر قسە بوون، هاوكات هەر كاتێك كە خۆپێشاندان دەكەین، دووبارە بەڵێنی دامەزراندنمان پێدەدرێتەوە دواتر هیچمان بۆناكرێت.
ئەو نوێنەرەی دەرچووانی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەدامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەڵام جارێ دیارنییە ئاخۆ ئەو بڕیارە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانكگاكانی هەریچمیش دەگرێتەوە یاخود نا، بۆیە لە ئێستادا بێهوابووین لەحكومەت و بەم نزیكانەش كۆدەبینەوە و هەڵوێستی نوێمان دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








