لە SNNەوە وادەی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بزانە

0
398

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی كەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە زیاد لەدوو هەفتەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بووەتەوە لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 500 دینار، شارەزایەكی بواری ئاڵوگۆڕی دراویش ئاماژە بەوەدەكات دوای سەری ساڵی نوێ‌ نرخی دۆلار نزم دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی كە لە نێوان 147 بۆ 148 هەزار دینار دایە بۆ هەر 100 دۆلارێك.
فەلاح محەمەد، شارەزا لە بواری ئاڵووگۆڕی دراوەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار چەند هۆكارێكی تایبەت بەخۆی هەیە، سەرەكیترین هۆكار بریتیە لە وەی كە بانكی ناوەندی عێراق ماوەی هەفتەیەكە بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەجۆرێك لە رابردوودا ڕۆژانە 250 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازاڕەوە، بەڵام لە ئێستادا نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە ئەوەش وایكردووە خواست لەسەر دۆلار زیاد ببێت و نرخەكەی زیاتر بەرز ببێتەوە.
ئاماژەی بەوشكرد،هۆكاری كەمی خستنەرووی دۆلار پەیوەندی بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی ئەمریكاوە هەیە بەرامبەر بە بانكی ناوەندی عیراق، بەهۆی ئەوەی چەند بانكێك دۆلاریان بە نایاسایی لەعێراقەوە بردەوەتە دەرەوە و لەمەودوا دەبێت لە رێگەی پلاتفۆرمێكەوە ئاڵوگۆر بكرێت و بكرێتە ئەلكترۆنی و هەر كەس بیەوێت دۆلارحەوالە بكات پێویستە بەڵگەنامەی فەرمی سەفەر و بازرگانی هەبێت، بۆیە خستنەڕووی دۆلار بەپێی پێویستی رۆژانە دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێ:ی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە كۆتایی ساڵەوە هەیە چونكە لە كۆتایی ساڵدا بانكەكان پاكتاوی ساڵانە دەكەن بەشێكی زۆریان دۆلار نافرۆشن و دۆلار لە بازاڕەكاندا كەم دەبێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە دوای سەری ساڵ نرخی دۆلار هەنگاو بە هەنگاو دادەبەزێت و دەگەرێتەوە نرخی ئاسایی خۆی كە لەنێوان 147 بۆ 148 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this