وه‌زاره‌تى كۆچ پلانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كانى بۆ شوێنه‌كانى خۆیان هه‌یه

منداڵێكى ئاواره له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له ریفى ئیدلب | فۆتۆ: Reuters
SNN
وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانیان هه‌یه سه‌رجه‌م ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه شوێنه ره‌سه‌نه‌كانى خۆیان، ده‌شڵێت: “ده‌مانه‌وێت فایلى ئاواره‌كان بۆ هه‌میشه دابخه‌ین”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 22ى كانونى یه‌كه‌م، ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مارتن بێگار، باڵیۆزى ئه‌ڵمانیان له عێراق رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێكردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌واوى ئاواره‌كان بۆ شوێنى ره‌سه‌نى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌میشه فایلى ئاواره‌كان دابخه‌ین كه ماوه‌ى 8 ساڵه به‌رده‌وامه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى عه‌باس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “گه‌ڕندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان كارێكى ئه‌خلاقییه پێش ئه‌وه‌ى به‌رپرسیارییه‌تیه‌تى پیشه‌یی بێت”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه، “له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى كار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ تاوتوێكردنى بابه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان”.
عه‌لى عه‌باس له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا هێشتا مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه نییه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه؟ ده‌ڵێت: “له كۆبوونه‌وه‌كاندا پێشنیار كراوه كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ شوێنى خۆیان به‌پێى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كانيان بێت و قۆناغ به قۆناغ بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق تا ئێستا 37 هه‌زار ئاواره له كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌راندا ماوه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى 750 هه‌زار ئاواره‌ى تر كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كانى نیشته‌جێبووندا نیشته‌جێن له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









