
بەفر
SNN
بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی هەرێم رايگەياند: سبەی شەممە شەپۆلێکى بەفربارین روو لە ناوچە شاخاویيە سنووریەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەکات و پلەکانى گەرما لەم سنوورە (4-6) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ.
بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی هەرێم سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەياندن لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وە شەپۆلێکى باران بارینى مام ناوەند بۆ لێزمە باران کە لە هەندێ ناوچە هەورە تریشقەشى لە گەڵدایە ناوچەکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراقی گرتووەتەوە.
راشيگەياندووە: بۆ سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت وە لەکاتەکانى بەرەبەیان کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر شاری سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانى و ناوچەکانى ڕاپەرین هاوکات شەپۆلێکى بەفربارین لە ناوچە شاخاویيە سنووریەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پلەکانى گەرما لەم سنوورە (4-6) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ.
کاشناسی هەرێم دەشڵێت “بۆ هەولێر و دهۆک پێشبینى دەکرێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران، هەروەها ئەم شەپۆلە پێشبینى دەکرێ تا ئێوارەى ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت بەتایبت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









