گۆڕان: ساڵی نوێ قسەی کۆتایی لەگەڵ یەکێتی دەکەین لە بارەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانمان

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات هەموو ئامادەكارییەكمان بە كۆتا گەیاندووە بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ئەومەبەستەش دوای سەری ساڵ ئەو كۆنفرانسە دەبەسترێت، جەختیش دەكاتەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیوەندیدان بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان.
نزارمەحمود، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی گۆڕان و باژێروانی مەكۆی هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەدواین كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم لیژنەكانی تایبەت بە بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەكردبوو بۆ ئەوەی لە نزیكترن كاتدا كۆنفرانس ببەسترێت، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیاردراوە كە لەدوای پشووی سەرساڵ و لەمانگی یەكەمی ساڵی نوێ كۆنفرانسەکە ببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەو پۆستە ئیدارییانە بكەین كە بەڕێككەوتن لە نێوان هەردولاماندا دابەشكراون، وەك پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە و سلێمانی و بەڕیوەبەری چەند ناحیەیەك، بۆیە لەدوای پشووەكانی سەرساڵ ئەو بابەتەش قسەی كۆتایی لەبارەوە دەكرێت.
بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی و هەڵەبجە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بوو، هاوكات جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ یەكێتی و قائیمقامی ناوەندی سلێمانیش بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، دوای چەند جارێك بڕیاردان لە ئاڵوگۆڕ لەو پۆستانە دەبێت جارێكی دیكە ئاڵوگۆڕ بكرێنەوە بە وتەی ئەو بەرپرسەی گۆڕانیش چاوەڕێی وەڵامی یەكێتی دەكەن بۆ ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییانە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









