وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە گرفت بۆ بەستنەوەی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دروستدەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای زیاد لە چوار ساڵ لە چاوەڕوانی هاووڵاتیانی هەڵەبجە بە دروستكردنی ڕێگای پردی تووەقوت و بەستنەوەی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە، بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ كاركردن بەو تەندەرانەی بۆ پرۆژەكە دەرچووە گۆڕانكاری زۆری لە بڕی بودجە و شێوازی پرۆژەكە كردووە بەوهۆیشەوە خستنەگەڕی پرۆژەكە ڕاگیراوە.
ڕەمەزان نامیق، سەرۆكی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەندین ساڵە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە چاوەڕوانی جێبەجێكردنی دروستكردنی پردی تووە قوت و پردی سازانن بۆ ئەوەی هەڵەبجە لە گۆشەگیری ڕزگار بكات، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە بەردی بناغەی ئەو پرۆژە گرنگەی هەڵەبجە دابندرێت، ئەوەش هەندێك جار بەهۆكاری سیاسی و هەندێك جاریش بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەت و ئێستاش بەهۆی دەستوەردانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ڕاگەیاندنی تەندەرەكان پڕۆژەكە بەهابەشی بۆ هەردوو كۆمپانیای (ساكۆ و سەرسیر) دەرچووە بە بڕی 28 ملیار دینار كە دەبوو لەماوەی 720 ڕۆژ پرژەكە تەوا بكرێت، هاوكات لەسەرەتای ئەمساڵەوە پرۆژەكە ڕادەستی ئەو دوو كۆمپانیایە كرا بۆ جێبەجێكردنی، بەڵام دواتر وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە نوسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە ڕەزامەند بن بەزیادكردنی بڕی پارەی پڕۆژەكە لە28 ملیارەوە بۆ 30 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بەڵام بەبێ جێبەجێكردنی دروستكردنی پردی سازان لە پڕۆژەكە دەربكرێت و دروست نەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ بەبڕی 30 ملیار و 500 ملیۆن دینار هەردوو كۆمپانیای ( ساكۆ و سەرسیر) پڕۆژەكەیان پێ سپێردراوە جگە لە دروستكردنی پردی سازان، بەڵام پێشتر حەوت كۆمپانای دیكە ئامادەییان دەربڕیوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەكەمتر لەو پارەیە و بە دروستكردنی پردی سازانیشەوە، بۆیە ئەمە نیگەرانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی بەدوای خۆیدا هێناوە و نازاندرێت چارەنووسی ئەو پرۆژەیە بەكوێ دەگات
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









