گەردەلولی بۆمب بووەی هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس لە ئەمریکا

SNN
بەهۆی گەردەلولێکی بەهێز زیاتر لە 20 کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە.
گەردەلولەکە کە بەفر و بایەکی خێرای لەگەڵدایە بە گەردەلولی بۆمب ناسراوە و بەشێکی زۆری ویلایەتەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان لانیکەم 22 کەس بە هۆی ئەو گەردەلولەوە گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 700 هەزار ماڵیش بێ کارەبابوون.
هەر لەئەنجامی گەردەلولی بۆمب کە بە بەهێزترین گەردەلولی چەند دەیەی رابردوو دادەنرێت، لە ماوەی دوو رۆژدا نزیکەی 10 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا راگیراون.
سەرچاوەکانی کەشناسی ئەمریکا پێشبینی دەکەن شەپۆلی بەفربارین و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.
گەردەلولەکە کاریگەری کردووەتە سەر کەنەداش و لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەش بەتایبەتی ڤانکۆڤەر، تۆرنتۆ و مۆنتریال دەیان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنراونەتەوە و سەدان هەزار کەسیش بێ کارەبا بوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









