
دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت نرخی دۆلار لەبازاڕی دراوەكانی هەرێم و عێراق ڕوو لەبەرز بوونەوەی زیاتر دەكات و ئەمڕۆ 100 دۆلار 155هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند، شارەزایەكی بواری دارایش جەخت دەكاتەوە كە ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە ڕەهەندێكی سیاسی لەپشتەوەیەو فشارێكی بۆسەر حكومەتەكەی سودانی و تا ئەو فشارانە بەردەوام بن نرخی دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەSNN ی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكان هێندەی ڕەهەندێكی سیاسی هەیە ئەوەندە پەیوەندی بە بابەتی ئابورییەوە نییە، چونكە لە ئێستادا ئەمەریكا فشارێكی زۆری لەسەر كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی دروستكردووە كە ڕێگری بكات لەڕۆشتنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی هەرێمی لەنێویشیاندا ئێران هەر ئەمەش وایكردووە كە دۆلار لەبازاڕەكان كەم ببێتەوە و خواستێكی زۆری لەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: فشارەكانی ئەمەریكا بەجۆرێكە كە سنووری بۆ بانكی ناوەندی داناوە بۆ خستنەڕووی دۆلار بۆیە هەتا ئەم فشارانە بەردەوامییان هەبێت نرخی دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە، چونكە ئەو دۆلارە كەمەی ڕۆژانە دەخرێتە بازاڕەوە سەرجەمی بەنرخێكی بەرز دەكڕدرێتەوە و دەبرێتە دەرەوەی عێراق ئەمەش دۆخەكەی ناسەقامیگركردووە.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو: خەریكە بابەتە لەدەستی بانكی ناوەندی عێراقیش نامێنێت بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، چونكە هەرچەندە بانكی ناوەندی نرخی دۆلار دادەبەزێنێت بەڵام لەبازاڕ نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە، بۆیە لە ئێستادا ئەركی سەرۆكوەزیرانە كە نەهێلێت ئەم دۆخە درێژە بكێشێت و هاووڵاتیانی عێراق نەبنە قوربانی سیاسەتی هەرێمی وڵاتانی ناوچەكە.
وتەكانی ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابوری لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 155 هەزار دینار ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی دۆلارە بەرامبەر بەدینار لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









