ماوهى 16 ساڵه 5 پرۆژه مۆڵهتى وهبهرهێنانیان پێدراوه له ههڵهبجه

پرۆژهیهكى وهبهرهێنان له عێراق | فۆتۆ: Imperialknight
SNN-عەلی حەمە سەعید
له ساڵى 2006هوه تاوهكو ئێستا له پارێزگاى ههڵهبجه تهنیا مۆڵهت به پێنج پرۆژهى وهبهرهێنان دراوه، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجەش دهڵێت: “پلانمان هەیە بۆ ساڵی نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ پارێزگاكه رابكێشین”.
زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “لەگەڵ ئەوەی لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ساڵانە بە دەیان پرۆژەی گرنگ مۆڵەتی وەبەرهێنان وەردەگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەماوەكانی رابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان نەكراوەتەوە، بۆیە لەماوەی 16 ساڵی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەنیا پێنج مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پرۆژەكان دراوە”.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ساڵی 2006ەوە كە یاسای وەبەرهێنان دەرچووە، بەراورد بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كەمترین مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پرۆژەكانی هەڵەبجە دراوە، هاوكات لە ساڵی 2015 بڕیار دەرچوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە بكرێتەوە، بەڵام جێبەجێكردنی بڕیارەكە دواكەوت و ساڵی رابردوو ئەم بەڕێوەبەرایەتییە كرایەوە ئەوەش هۆكاربوو كە مۆڵەتی وەبەرهێنان لە پرۆژەكاندا كەمبن”.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە له بهشێكى ترى قسهكانیدا باسى له پلانى بهڕێوهبهرایهتیهكهى كرد بۆ هاندانى وهبهرهێنهران بۆ ئهنجامدانى پرۆژه بهو پارێزگایه و ئەوەشی خستەڕوو، “بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە هەڵەبجە و ئەنجامدانی پرۆژەی جۆراوجۆر لە سنوورەكەدا پلانمان هەیە بۆ ساڵی نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان، سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ پارێزگای هەڵەبجە رابكێشین، چونكە بەهۆی كەشوهەوا و هەڵكەوتەی جوگرافی سنووری پارێزگای هەڵەبجەوە وەبەرهێنەران دەتوانن لە بوارەكانی كشتوكاڵ گەشتوگوزار و پیشەسازیدا پرۆژەی گرنگ ئەنجام بدەن و ئێمەش هاوكاریان دەبین”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









