نرخی کیلۆیەک گۆشتی قەل بۆ 20 هەزار و قازییش بۆ 12 هەزار دینار بەرزبووەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی فرۆشیارانی پەلەوەر لە ژێرپردەكەی شاری سلێمانی، تا پلەكانی گەرما زیاتر نزم بێتەوە نرخی گۆشتی قەل و قازیش زیاتر بەرز دەبنەوە، لە ئێستا بەراورد بە وەرزی هاوین نرخی قەل و قاز زیاد لە %100 بەرزبوونەتەوە و كیلۆیەك گۆشتی قەل 20 هەزار و قازیش بە 10 هەزار دینارە و خواستێكی زۆریشان لەسەرە.
غازی محەمەد، یەكێك لە فرۆشیارانی پەلەوەر لە ژێرپردەكەی شاری سلیمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەم دوو ڕۆژە كە پلەكانی گەرما زۆر دابەزیون و دنیا ساردبووە خواست لەسەر گۆشتی قەل و قازیش زۆر زیادیكردووە، هەر ئەوەش وایكردووە كە نرخەكەیان زۆر بەرز ببێتەوە، بەجۆرێك نرخی كیلۆیەك قەل بە 20 هەزار دینار و قازیش بە 12 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قەل و قازانەی كە كێشیان زیاترە و گەورە ترن نرخی گۆشتەكەشیان زیاتر گرانە و هەر ئەو جۆرە قەل و قازەش خواستی زۆریان لەسەرە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زیاتر لەچەوری لە گۆشتەكانیاندا هەیە و لەم وەرزی زستانەدا تام و چێژێكی تایبەتی هەیە و هاووڵاتییان بەتایبەت دێن بۆ كرینی قەل و قاز، بەڵام زیاتر خواست لەسەر كڕینی قازە، چونكە لەلایەك گۆشتەكەی خۆشترە لەلایەكی دیكەشەوە نرخەكەی بەراورد بە قەل كەمترە.
ئەو فرۆشیارە ئاماژەی بەوەشکرد، خواست لەسەر كڕینی قەل و قاز تەنها ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت ئەویش ئەم مانگە و مانگی داهاتووە، بە ئاساییبوونەوەی كەشوهەواو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواست كەمدەبێتەوە، بۆیە لە ئێستادا بەراورد بە وەرزی هاوین نرخی قە ل و قاز بەڕێژەی لە %100 بەرز بوونەتەوە، چونكە لەهاویندا كیلۆك گۆشتی قەل لە نزیكی 10 هەزار و قازیش لە دەوروبەری پێنج تا شەش هەزار دینار دەفرۆشرێت و خواستیشی كەمە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








